ژووری وەرزش – نۆرس پرێس
دەستەی کارگێڕی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا “ئویفا UEFA” بەهای خەڵاتی براوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای “یۆرۆ 2024″ی ئاشکرا کرد، کە بڕیارە لە ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت، کە بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ (8.7 ملیۆن دۆلار)ە.
بەگوێرەی “ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا”، یەکێتی ئەوروپا لە ماوەی پاڵەوانێتییەکەدا بڕی 331 ملیۆن یۆرۆ بە کۆی گشتی پارەی خەڵاتەکان دەدات، کە هەمان بەهای خەڵاتەکانی خولی پێشووی پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی 2021دا.
سەرجەم 24 هەڵبژاردەی بەشداربووەکەی پاڵەوانێتییەکە لە سەرەتای پاڵەوانێتییەکەدا بڕی 9.25 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرن، هەروەها بڕی 1.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر هەڵبژاردەیەک، کە سەردەکەوێت بۆ قۆناغی شانزە.
ئەو هەڵبژاردانەی سەردەکەون بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی، بڕی 2.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرن، لەگەڵ گەیشتنیشیان بە قۆناغی پێش کۆتایی 4 ملیۆن یۆرۆ، پلە دوویش بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
براوەی هەر یارییەک یەک ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، بۆ یارییە یەکسانەکانیش هەر هەڵبژاردەیەکە بەهای 500 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت.
بە گوێرەی راگەێنراوەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا براوەی پاڵەوانێتییەکە کۆی گشتی 28.25 ملیۆن یۆرۆ وەک خەڵات لە “ئویفا” وەردەگرێت.