میلیشیایه‌كی لایەنگری تورکیا لە عەفرین، دەیان داری زەیتون ده‌بڕێته‌وه‌

عەفرین – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ شەممە، ئەندامانی میلیشیایه‌كی سه‌ر به‌ توركیا لە ناوچەی بلبلێ لە گونده‌واری عەفرینی داگیركراو دەیان داری زەیتونیان بڕییەوە.

26ی مانگی ڕابردووش، گروپێكی چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆز بۆ تورکیا سەدان نەمامیان لە ناحیەی جندرێس لە گونده‌واری عەفرینی داگیركراو بڕییەوە.

دانیشتوانی ناوچەکە به‌ نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، ئەندامانی خاڵێکی پشکنینی سەر بە میلیشیای سوڵتان مورادی دڵسۆز بۆ تورکیا نزیکەی 35 داری زەیتونی بەرهەمداریان لە نزیک گوندی زه‌عره‌ لە ناحیەی بلبلێ لە گونده‌واری عەفرینی داگیركراو بڕیوەته‌وه‌.

ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو ئەندامانی بازگەکە دارەکانیان بە ئامانجی فرۆشتن لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان بڕیوه‌ته‌وه‌.

لە سەرەتای هەر زستانێکدا، میلیشیای سوڵتان موراد بە هەزاران دار لە دارستانەکانی ناوچەکە دەبڕێته‌وه‌، بەتایبەتی لە چیای بلبلێ

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکرد، دیارترین سەرکردەکانی ئەو میایشیایه‌ کە لە دارستانەکانی قەزای بلبلێ نەمامیان بڕیوەته‌وه‌ بریتین لە؛ “ئەیوب حەریتانی” کە خەڵکی گونده‌واری حەلەبە و “ئەبو عومەر مهاجیر” كه‌ نزیكن له‌ گروپی “فەهیم عیسا” ی سه‌ر به‌ توركیا.

ئامادەکردنی: موئەیەد شێخ – داڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان