سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی دوو ئەندامی له‌ سوریا رادەگەیەنێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ شەممە، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند دوو ئه‌ندامی لە سوریا بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیله‌وه‌ کوژراون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، خاڵەکانی ناوچەی سەیدە زەینەب لە گونده‌واری دیمەشق لە ئاڕاستەی جۆلانەوە له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ بۆردومان کرا، بەپێی میدیاکانی حکومەت، هاوکات بە گێڕانەوەی سەرچاوەیەکی سەربازی کە بەرگری ئاسمانی سوریا زۆربەی مووشەکەکانی پوچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه‌.

سوپای پاسداران لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوه‌کردووە کە ئەو دوو ئەفسەری به‌ ناوه‌كانی “محەمەد عەلی عەتایی” و “به‌ناه تەقی زادە” بە بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا کوژران.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئەو دوو ئەندامە بۆ “ئەرکی ڕاوێژکاری” لە سوریا بوون، بەبێ ئەوەی لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كات و شوێنی كوژرانی ئەو دوو ئەندامە ڕوون بکرێتەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان