دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ “یاسر نوح” بەرێوبەری ئای تی لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی سوریا ئەپلیکەیشنێکی نوێی بۆ راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان لە سوریا رایگەیاند.
نوح لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی “ئەلوەتەن” ی نیمچە فەرمی وتی ” مەبەست لە دانانی ئەپلیکەیشنە نوێکە بۆ کەمکردنەوەی فشارە لە سەر ماڵپەڕە فەرمییەکەیان، ئەپلیکەیشنەکە دەتوانرێت لە سەر ئامێرەکانی ئەندرۆید کاری پێ بکرێت و بەمزوانەش لە ” ئای ئۆ ئێس ” دەسبەکار دەبێت.