میلیشیای “ئەلعەمشات” لە گوندەواری عەفرین چەند كەسێك دەستگیر دەکات

عەفرین – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ هەینی، گروپی چەكداری “ئەلعەمشات”ی دڵسۆز بۆ ئەنقەرە،  لە شارۆچکەی جندرێسی گوندەواری عەفرین هەڵیانكوتاوەتە سەرماڵێك و ئازاری ژنێک  و منداڵەکەیان داوە دواتر هاوسەرەكەی و سێ کەسی دیکەیان دەستگیر کردووە، دەستگیركراوەكان تۆمەتبا كراون بە کارکردن بۆ لایەنە بیانییەکان و دژبەرانی ئەم میلیشیایە.

لە شاری عەفرین و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، رۆژانە پێشێلکاری بەرامبەر بە دانیشتوان دووبارە دەبێتەوە، هەموو ئەو کەسانەی کە هێرشیان دەکرێتە سەر و دەستگیر دەکرێن، بە کاركردن بۆ لایەنە بیانی و دژبەرەكانیان تۆمەتبار دەکرێن.

سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ گروپی چەكداری ئەلعەمشات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک لە جندیرێس، محەمەد شێخۆ و سێ کەسی دیکەیان دەستگیرکرد ، هەروەها لە غسون شێخۆ  هاوسەر محەمەد شێخۆ و ئالای كچیان داوە.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، دەستگیرکراوەکان بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەلعەمشات لە شارۆچکەی شێخ حەدید لە باکووری شاری حەلەب گواستراونەتەوە، هاوکات غسون شێخۆ دوای ئەوەی لە ئەنجامی لێدان بەشێكی جەستەی شكاوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی عەفرین .

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: سەعد یازیچی