لەم مانگەدا دەسەڵاتدارانی تورکیا نزیکەی 13 هەزار پەنابەری سوورییان بە زۆرەملێ دیپۆرت کردووەتەوە

ئیدلیب – نۆرس پرێس

لە ماوەی ئەم مانگەدا (تشرینی دووەم)، دەسەڵاتدارانی تورکیا لە رێگەی هەر سێ دەروازەکەی باکووری سووریاوە نزیکەی 13 هەزار پەنابەری سورییان دیپۆرتکردەوە کە ژن و منداڵیشیان تێدابوو.

سەرچاوە ئیدارییەکانی دەروازەکانی گرێ سپی، باب ئەلهەوا و باب ئەلسەلامە رایانگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی تورکیا لە ماوەی ئەم مانگەدا و لە رێگەی ئەو دەروازانەوە، نزیکەی 13300 پەنابەری سوورییان بە زۆرەملێ دیپۆرت کردووەتەوە، کە ژن و منداڵیشیان تێدابووە.

لەو ژمارەش، 4300یان لە رێگەی دەروازەی گرێ سپیەوە لە باکووری رەققە ، 4 هەزاریان لە رێگەی باب ئەلسەلامە و 5 هەزاریشیان لە رێگەی دەروازەی باب ئەلهەواوە لە باکووری ئیدلب، دیپۆرتکراونەتەوە.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی