دیمەشق – نۆرس پرێس
پەرلەمانتارێک لە حکومەتی سوریا رەتیکردەوە پەیوەندیەکانی سوریا و تورکیا، لەسەر زەوی و لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئاسایی بێتەوە و بەدووری زانی داواکاری ئەنکەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی “تیرۆر” بە رەزامەندی دیمەشق کۆتایی بێت.
هەینی ڕابردوو ڕۆژنامەی تورکی” Türkiye Gazetesi” پێنج داواکاری هاوبەشی نێوان ئەنکەرە و دیمەشقی بڵاوکردەوە بۆ کردنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “داواكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی سووریا روون و ره‌وایه، بریتییه له گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانی سووریا، به‌تایبه‌تی پارێزگای ئیدلب، بۆ ژێر دەسەڵاتی حکومەتی دیمەشق”
لە کاتێکدا داواکارییەکانی تورکیا چەق دەبەستن لەسەر “تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی لە چوارچێوەی دیدگای خۆی بۆ تیرۆر، واتا بەڕێوبەری خۆسەری و هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا”.
بەڵام ئەم داوایەی تورکیا، “ڕەزامەندی حکومەتی سوریایی بەدوادا نایەت و سوریا ناتوانێت لەگەڵ پۆلێن‌کردنی تیرۆری تورکیادا بگونجێت” بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە “دیمەشق، پۆلێنبەندی خۆی هەیە و دیدگای خۆی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە مەترسی بۆ سەر خۆی و دراوسێکانی دروست دەکەن، ناتوانێت چاوپۆشی لەو مەترسییە بکات کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیاوە دروست دەبێت، لە بەرامبەر رێخۆشکردن بۆ تورکیا بۆ بەرپاکردنی جەنگەکەی بەرامبەر بەو لایەنانەی کە هێشتا بە نهێنی و بە ئاشکرا دانوستان و هەماهەنگی لەگەڵیاندا دەکەن و لێرەدا مەبەستم بەڕێوبەری خۆسەرە بە دوو باڵە سیاسی و سەربازیەکەیەوە.”
وتیشی، “كۆدەنگیی توركیا و سووریا بزوێنەری چەرخەکەیە، بەڵام نازانین كەی ئەم چەرخە بەرەو سەقامگیری و ئارامی دەڕوات كە بۆی دەخولێتەوە”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی گەل، بڕوای خۆی دەربڕی کە لادان لەو ڕێگەی حکومەتی ئەردۆگان دەستی پێکردووە، لەڕێگەی ئۆپۆزسیۆنی ئیخوانەوە، بەرەو ئەو ڕێگایانەی کە بەرەو دیمەشق دەڕۆن، “دەکەوێتە چوارچێوەی گەڕانی تورکیا بۆ بەرژەوەندییەکانی و ڕێکخستنەوەی تۆماری دۆست و دوژمنەکانی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: توركیا به دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیدا ده‌گه‌ڕێت، له دنیای سیاسه‌تیشدا هیچ دوژمنایه‌تییه‌كی ڕه‌ها نییه به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی هەیە، سوریاش به خوێنی خه‌ڵكه‌كه‌ی و ئابوری و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی باجێکی داوه كه ئه‌سته‌مه بۆ هەر وڵاتێکی تر لە جیهاندا کە بەرگەبگرێت، بێگومان دەوڵەتی تورکیاش ئازاری چەشتووە و زیانبەخشترین بووە”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سووریا وتی: ئه‌نکه‌ره پەلە دەکات بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بكات، كه ره‌نگه هۆكاره‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بێت، له كاتێكدا نزیكترین هۆكار بۆ ده‌رچوون له چەقبەستوویی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی كه له سووریا بانگەشەی بۆ کرد و خۆی بۆ کۆکردەوە، بەڵام بەبێ هیچ کاریگەرییەک بەهۆی رەتکردنەوەی ئێران و دواتر حکومەتی سوریا، ئەمە جگە لە رەتکردنەوەی رووسیا و ئەمریکاش.