عەفرینی داگیرکراو.. میلیشیایەکی سەر بە تورکیا دەیەها درەخت دەبڕێتەوە

عەفرینی داگیرکراو – نۆرس پرێس

دوێنێ چوارشەممە، ئەندامانی میلیشیایەکی سەر بە تورکیا، زیاتر لە 80 درەختی زەیتون و درەختە هەمیشەییەکانی دیکەیان لە زەوی و دارستانەکانی نزیک ناوەندی ناحیەی شەڕان لە گوندەواری عەفرینی داگیرکراو بڕییەوە.

دانیشتوانی قەزای شەڕان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، گروپەکە کە لە زیاتر لە 10 ئەندامی سەر بە میلیشیای “سوڵتان موراد”ی لایەنگری تورکیا پێکهاتبوو، پاشنیوەڕۆی دوێنێ، زیاتر لە 60 درەختی زەیتونیان لە یەکێک لە زەویەکانی نزیک بە ناوەندی ناحیەکە بڕیوەتەوە، ئەمە جگە لە بڕینەوەی 20 درەختی دیکە لە دارستانەکانی باکووری شارۆچکەکە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە ناوچەکە رۆژانە و لە سەر دەستی ئەو میلیشیانە بڕینەوە و دزینی درەختەکان بەخۆوە دەبینێت، کە شەوانە دارەکان دەگوازنەوە بۆ عەفرین، بۆ ئەوەی لە بازاڕەکاندا بیفرۆشن.

دانیشتووان باسیان لەوەش کرد، کە میلیشیاکان بە هاوکاریی “هاوردەکان” هەڵدەستن بە بڕینەوە و لە رەگەوە هەڵکێشانی درەختەکان.

لەنێو ئەو ڕێژەیەی کە بەشی چاودێری و بەبەڵگەکردنی نۆرس پرێس تۆماری کردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 5090 درەختی زەیتون و 2060 درەختی هەنار لە ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاڤا بڕدراونەتەوە.

ئامادەکردنی: موئەیەد ئەلشێخ – دارشتنەوەی: عەگید مشمش