“داعش” بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی دوو شەڕڤانی (هەسەدە) لە گوندەواری دێرەزوور راگەیاند
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” لە رێگەی ناسێنەرەکانیەوە بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی دوو شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە – رۆژئاڤا) لە شارۆچکەیەکی گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند.
دەزگای ئەلیکترۆنی “ئەعماق” کە نزیکە لەو داعش، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە، “چەکدارەکانی رێکخراوەکە بە چەکی رەشاش دوو ئەندامی “هەسەدە”یان لە نزیک پردی ئەلعیشارە لە شارۆچکەی درنج لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور کردووەتە ئامانج”.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، “ئەو دوو ئەندامەی “هەسەدە” پاش بەئامانجکردنیان دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە”.
لەم چوارچێوەیەدا، دوێنێ سێشەممە سەرچاوەیەکی سەربازی لە “هەسەدە – رۆژئاڤا” لە شارۆچکەکە ئۆپەراسیۆنی بەئامانجگرتنی پێشووی پشتڕاستکردەوە، لەکاتێکدا لەسەر ئەوەی ئەمڕۆ هێشتا هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەسەر نەداوە.
بارەگاکانی (هەسەدە- رۆژئاڤا) و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی دانیشتووانی گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور بەردەوام رووبەڕووی هێرش و بەئامانجکردن دەبنەوە، لەلایەن چەکدارانی پاڵپشتیکراو لەلایەن حکومەتی دیمەشق و ئێرانەوە لەلایەک و چەکدارانی سەر بە “داعش”ەوە لەلایەکی دیکەوە، ئەمەش قوربانی سڤیل و سەربازیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.