واشنتن هۆشداری ده‌داته ئه‌نكه‌ره له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیدان به بازرگانیكردنی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ
واشنتن – نۆرس پرێس
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریدا له مه‌ترسییه‌كانی سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامیدانی توركیا به كاره بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ روسیا‌و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر كۆمپانیا توركییه‌كان له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیدانی بازرگانی نێوان ئه‌و دو وڵاته.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ماهه‌نگی توركی- ئه‌مه‌ریكییه‌وه ئه‌مڕۆ ده‌ركرا، باس له‌وه‌كراوه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو والی ئه‌دیمۆ، جێگری سكرتێره‌كه‌ی، نامه‌یه‌كیان بۆ په‌یوه‌ندی توركیا‌و ژوری بازرگانی ئه‌مه‌ریكی له توركیا ناردوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كۆمپانیا‌و بانكه توركییه‌كان روبه‌ڕوی سزادانی واشنتن ده‌بنه‌وه.
له‌و نامه‌یه‌دا هاتوه، هه‌ر كه‌س و كیانێكی توركی، پشتیوانی مادی پێشكه‌شی كه‌س و قه‌واره‌كان بكات كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا سزادراون، روبه‌ڕوی سزای ئه‌مه‌ریكی ده‌بنه‌وه.
ته‌ئكید له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه، “بانكه توركییه‌كان نابێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكه روسییانه ئاڵوگۆڕ بكه‌ن، كه سزا دراون و پێویسته پابه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان بن له‌گه‌ڵ بانكه گه‌وره‌كان له په‌نای ده‌ستڕاگه‌یشتن به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و دراوه سه‌ره‌كییه‌كانی تر.”
ئه‌و هۆشدارییه پاش ئه‌وه دێت جێگری ئه‌مینداری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه سه‌ردانی توركیای كرد‌و مه‌ترسی خۆی له گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و روسیا ده‌ربڕی، به‌تایبه‌ت له بواری هه‌ماهه‌نگی له بواری فێڵ و خۆدزینه‌وه له‌و سزایانه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاواوه به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه.
له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ئۆكرانیاوه، توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ روسیا پاراستوه‌و نه‌لكاوه به‌و كۆده‌نگییه‌ی بۆ سزادانی روسیا دروستبوه.
د‌یڤید فیلیبس، توێژه‌ر له زانكۆی كۆڵۆمبیای ئه‌مه‌ریكا بۆ نۆرس پرێس وتی، روسیا‌و توركیا‌و ئێران له یه‌ك ئامانجدا كۆكن ئه‌ویش نه‌یاری هه‌ژمون و ئامانجه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو رۆژئاوایه‌و پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان.
ئه‌وه‌شی وت، “پێویسته ئه‌مه‌ریكا بزانێت دۆست و دوژمنه‌كانی كێن و شه‌ڕی ئۆكرانیاش چه‌ند شێوه‌یه‌كی هه‌مه چه‌شنی له خۆگرتوه‌و هه‌ڵوێسته‌كانی توركیا پێویستی به هه‌ڵمه‌تێك فشار هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نكه‌ره.”
فیلیس باسی له‌وه‌شكرد، پێویسته دان به‌وه‌دا بنێین ئه‌ردۆگان كه‌سێكی ده‌سه‌ڵاتخوازه‌و جگه له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی، هیچ شتێكی دیكه‌ی به‌لاوه گرنگ نییه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بكات تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كان بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا.”
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، “واشنتن ده‌ستیكردوه به ستراتیژیه‌تێكی گشتگیر بۆ گورزوه‌شاندن له‌وه‌ی ناوی ناوه ئیمپراتۆرییه‌تی نه‌گریس كه خۆی له هاوپه‌یمانی روسیا له‌گه‌ڵ توركیا ده‌بینێته‌وه‌و به سزادانی روسیا له مامه‌ڵه‌ی كڕینی ئێس400ی روسی ده‌ستیپێكردوه.
ئه‌و توێژه‌ره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگی توركیا به‌رده‌وامی هه‌بێت، له‌وانه‌یه ئه‌و ستراتیژییه‌ته‌ش به‌رده‌وامی هه‌بێت.