تورکیا بە نایاسایی کۆچبەران لە ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاڤاوە دەگوازێتەوە بۆ زیندانەکانی

سەرێ کانیێ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، هەواڵگریی تورکیا رایگەیاند، شەش کۆچبەری سووری کە دوو رۆژ لەمەوبەر لە لایەن میلیشیایەکی سەر بە تورکیاوە لە شاری سەرێ کانیێ لە باکووری حەسەکە دەستبەسەر کرابوون، گواستراونەتەوە بۆ یەکێک لە زیندانەکان لە ناو خاکی تورکیادا.

راپۆرتەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ تیشکیان خستۆتە سەر دەستگیرکردن و گواستنەوەی نایاسایی کۆچبەرانی سوریی بۆ ناو خاکی تورکیا و هیومان رایتس وۆچ لە راپۆرتێکدا کە لە ساڵی 2021دا بڵاویکردووەتەوە کە تورکیا و میلیشیای “جەیش وەتەنی” سەر بەوان 60 کەسیان لە ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاڤاوە دەستگیرکردووە و بە زۆر گواستوویانەتەوە بۆ ناو خاکی تورکیا.

فەرمانبەرێک لە میلیشیای “جەیش وەتەنی” دڵسۆز بۆ تورکیا بە پەیامنێری نۆرس پرێسی راگەیاند، هەواڵگری تورکیا شەش دەستگیرکراویان لە “شورتەی عەسکەری” لە شاری سەرێ کانیێ بە تۆمەتی “دۆسیەی ئەمنی” وەرگرتووە و لە ڕێگەی دەروازەی سەرێ کانیێوە گواستویانەتەوە بۆ ناو خاکی تورکیا.

چوار رۆژ لەمەوبەر هەواڵگریی تورکیا هەشت دەستگیرکراوی سوورییان لە رێگەی دەروازەی سنووریی سەرێ کانیێوە لە باکووری حەسەکە بە تۆمەتی “کارکردن بۆ دوژمنەکانیان” گواستەوە بۆ ناو خاکی تورکیا.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شەش دەستگیرکراوە (بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ناوەکانیان و چارەنووسیان بخەنەڕوو)، گواستراونەتەوە بۆ زیندانی هێلوان لە ویلایەتی ئورفا لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیرکراوەکان بە ئامانجی پەڕینەوە بۆ تورکیا و پەنابردن بۆ وڵاتێکی ئەوروپی هاتوونەتە سەرێکانیێ.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: تەیسر محەمەد