گوندەواری حەسەکە..  بۆردومانی تورکیا زیانی ماددی بەدوای خۆیدا هێناو دەوامی فەرمانبەرانی پەک خست

حەسەکە – نۆرس پرێس

بەپێی سەرچاوەیەکی خۆجێی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بۆردومانێکی تورکیا بۆ سەر دوو گوند لە گوندەواری حەسەکە، زیانی ماددی لێکەوتەوە و کاری فەرمانبەرانی شارەوانی و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی پەکخست. ئەمڕۆ، هێزەکانی تورکیا و گروپە ئۆپۆزسیۆنە دڵسۆزەکانیان بۆردومانی گوندەکانی ڕەبیعات و دادە عەبدالیان لە گوندەواری شارۆچکەی زەرکان لە باکووری حەسەکە کرد.

شارۆچکەی زەرکان و گوندەوارەكانی بەردەوام رووبەڕووی بۆردومانی تورکیا دەبنەوە. سەرچاوەکە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆردومانەکە بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بووە و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە، چونکە گولـلە تۆپەکان لە نزیک ماڵی هاووڵاتیانی گوندەکە کەوتوونەتە خوارەوە.

بەپێی سەرچاوەیەکی دیکەی شارۆچکەکە، فەرمانبەرانی شارەوانی و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی شارۆچکەکە، لە ترسی فراوانبوونی بازنەی بۆردومانەکە نەیانتوانیوە درێژە بە دەوام بدەن .

ئامادەکردن و دارشتنەوەی: عەگید مشمش