چه‌ند موشه‌كێك بەسەر بنکەیەکی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دێره‌زور ده‌كه‌وێته خواره‌وه
قامشلۆ-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه چه‌ند موشه‌كێك به‌سه‌ر بنكه‌ی كۆنیكۆی هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی دژی داعش له باكوری شاری دێره‌زور كه‌وته خواره‌وه‌و له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه هاوپه‌یمانییه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ نۆرس پرێس رایگه‌یاند، چه‌ند موشه‌كێك له بنكه‌ی كۆنیكۆ كه‌وتوه خواره‌وه كه سه‌رچاوه‌كه‌یان له‌لای ئه‌و میلیشیایانه‌ی ئێرانه‌وه بوه كه له گوندی حه‌ته‌له بنكه‌یان هه‌یه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی به تۆپی دورهاوێژ وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له ناوچه‌كه و به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی هێزه‌كانی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا‌و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانی تێدایه، به‌شێوه‌یه‌كی چڕ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌فڕن.