لە هێرشێکی زەمینیدا بۆ سەر بنکەی “عەین ئەسەد” دەنگۆی کوژراو و بریندار هەیە
هەولێر – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنی پێنجشەممە، بە چەکی قورس و مامناوەند هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی عەین ئەسەد لە عێراق و میدیا ناوخۆییەکانی عێراق و راگەێنراوی میلیشیاکانی سەر بە “مقاوەمەی ئیسلامی” باس لە بوونی کوژراو و بریندار دەکەن.
میلیشیای “مقاوەمەی ئیسلامی”، کە لە چەند گروپێکی شیعەی عێراق پێکدێت، راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشێکی زەمینی بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە، “چەکدارەکانیان لە مەودایەکی نزیکەوە بە RPG هێرشیان کردووەتە سەر تاوەرەکانی بنکە سەربازییەکە و شەڕە تەقە لەنێوان هێزەکانیان و هێزەکانی نێو بنکەکە روویداوە”، بە گوێرەی راگەێنراوەکە، چەندین گوللـە هاوەن و چەکی سووک و قورسیان لە هێرشەکەدا بەکارهێناوە و “ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیش کوژراون و بریندار بوون”.
له راگەیەندراوەکەدا، گرووپەکەی سەر بە “مقاوهمهی ئیسلامی”، كه خۆی لە ژێر ناوی “زافرین”دا ناساندووە، بهرپرسیارێتی خۆی له هێرشهكه راگهیاند و كوژرانی چهكدارێكیشی به ناوی “جهعفهر سادق ئهلتائیی” پشتڕاست كردهوه، راگەیەندراوەکە ئاماژهی بهوهش داوه، رووبهڕووبوونهوهكه كۆتایی هاتووه و هێرشبهران له شوێنی رووداوهكه كشاونهتهوه.
دوینێ پێنجشەممە، هەمان گرووپ بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازیی هەریر لە پارێزگای هەولێر راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد کە هێرشەکە بە درۆن بووە، بەبێ ئەوەی باسی زیانەکان بکات.