“تەحریر شام” کەمپێک باکووری ئیدلب هەڵوەشێنێته‌وه و دانیشتووانەکەی ده‌رده‌كات
ئیدلب – نۆرس پرێس
ڕۆژی پێنجشەممە، ده‌سته‌ی تەحریر شامی (بەرەی نوسرەی پێشوو) دانیشتوانی یەکێک لە کەمپە نافەرمیەکانی گونده‌واری حه‌ربنوش لە باکووری ڕۆژئاوای ئیدلب ئاگادار کردەوە کە لە ماوەی 24 كاتژمێر كه‌مپه‌كه چۆل بكه‌ن و ههلیبوهشێنهوه.
له ناوچه‌كانی ڕۆژئاوا و باکوری ئیدلب به‌رده‌وام خێزانه‌كانی ناو كهمپهكات ده‌رده‌كرێت، ئەمەش لەبەر چەند هۆکارێکە، لەوانە هەندێکجار هێزه‌كانی دهسههڵاتدر له‌و ناوچه‌یه داوای پاره‌یان لێ ده‌كه‌ن، یان وەک سزایەک بۆ ئەو دانیشتووانە كه له حوكمی ئه‌و گروپانه رازی نین.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناوچه‌ی حهربهنۆش بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “ده‌سته‌ی تەحریر شام ئەو به‌و خێزانانەی راگه‌یاند كه له كه‌مپه‌كه‌دا ده‌ژین له ماوه‌ی 24 كاتژمێر كه‌مپه‌كه چۆل بكه‌ن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ده‌ركردنه 55 خێزانی ده‌ربه‌ده‌ر كرد، کە له‌نێو 38 خێمه‌دا ده‌ژیان، بە بیانووی ئەوەی کە له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه وێستگەیەکی سووتەمەنی سەربازی دروست ده‌كه‌ن.