هەواڵگری تورکیا دەستبەسەرکراوانی سه‌رێ كانیێ دەگوازێتەوە بۆ نێو خاکەکەی
حەسەکە – نۆرس پرێس
ڕۆژی پێنجشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا ٨ دەستگیرکراوی سووری‌یان لە زیندانی “دژە تیرۆر”ی شاری سه‌رێ كانیێ گواستۆته‌وه خاکی تورکیا، ئه‌وه‌ش 10ئه‌مین حاڵەته لە ماوەی ئه‌و مانگه‌دا.
ئه‌ندامێكی پۆلیسی سەربازیی سه‌ر به توركیا، له سه‌رێ كانیێ بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، هەواڵگری تورکیا 8 دەستگیركراو كه دوویان ئافره‌تن له زیندانه‌كانی پۆلیسی سه‌ربازی گواستۆته‌وه خاكی توركیا.
لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا دەسەڵاتدارانی تورکیا شەش دەستگیرکراوی سورییان لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی حه‌مامی باکووری حەلەب گواستۆته‌وه توركیا بە تۆمەتی کارکردن له‌گه‌ل دوژمنه‌كانی.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ٨ دەستگیرکراوە، گواستراونەتەوە زیندانی حلوان له ئورفای باکووری کوردستان.