ئاشتەوایی روسی: ئەنجامدانی سێ هێرش لە لایەن چەکدارانی “ئەلنوسرە” وە لە ناوچەی ئاگربەستدا
ئیدلیب – نۆرس پرێس
دوێنێ ناوەندی حەمیمیم بۆئاشتەوایی کە سەر بە وەزارەتی بەرگری روسییە، رایگەیاند کە سێ بۆردوومان لە لایەن “هەیئەی تەحریری شام”، جەبهەی نوسرەی پێشووەوە، لە ناوچەکانی ئاگربەست ئەنجام دراون.
یەفگینی گیراسیمۆف، جێگری سەرۆکی ناوەندەکە رایگەیاند کە تەنها لە دواین رۆژدا لە لایەن جەبهەی نوسرەی تیرۆریستیەوە، سێ حەڵەتی بۆردوومان لە ناوچەکانی ئیدلیب ئەنجامدراوە.
هەروەک رایگەیاند کە دوو بۆردومان لە پارێزگای حەڵەب و بۆردوومانێک لە لازقییە، تۆمار کراون.
پێشتر ناوەندی حەمیمیم رایگەیاندبوو کە لە دوای راگەیاندنی تورکیا بە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر باکووری سوریا، چالاکی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ناوچەکانی دەوروبەری ئیدلیب، زیادیان کردووە.
هەروەک لە نۆزدەی حوزەیرانی پێشوودا، ناوەندەکە کوژرانی چوار سەربازی سوری و برینداربوونی دوانی تری لە لایەن هەیئەی تەحریر ئەلشامەوە راگەیاند، لە پارزگای حەمات.