تورکیا پشتیوانی سەربازی بۆ باشووری ئیدلیب دەنێرێت
ئیدلیب – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، هێزەکانی تورکیا، لە رێگەی دەروازەی کفرلوسینەوە، پشتیوانی سەربازی نوێیان هێنا بۆ ناوچەکانی چیای زاوییە لە باشووری گوندەواری ئیدلیب.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئەمە سێیەم جارە تورکیا پشتیوانی سەربازی بنێرێت ئەو ناوچەی، کە لە نێوان گوندەوارەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی ئیدلیبدا دابەشبوون، تا دەگاتە گوندەواری رۆژئاوای حەڵەب.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە دەستەی تەحریرشام (ئەلنوسرەی پێشوو) رایگەیاند، “پشتیوانییەکانی تورکیا کە 17 ئۆتۆمبێلی سەربازی و بارهەڵگر پێکهاتبوون، لە دەروازەی سنووری کفرلوسینەوە چوونەتە باکووری رۆژئاوای سووریا و لەوێشەوە بەرەو ناوچە سەربازییەکانی تورکیا لە ئەلبارە، مەجدەلییە و کەنەسفەرە لە میحوەری چیای زاوییە، لە باشووری ئیدلب”.
روونیشیکردەوە، بارهەڵگرە سەربازییەکان پێنج تانک و دوورهاوێژیان هەڵگرتبوو، هەروەها ئۆتۆمبێلی سەربازیشیان لەگەڵدا بوو، کە سەربازەکانی تورکیایان هەڵگرتبوو.
ڕوونیشیکردەوە، ئەو شوێنانەی کە پشتیوانییەکانیان بۆ رۆشتووە، بەرامبەرن بە ناوچەی کۆبوونەوەی هێزەکانی حکومەتی سووریا.