حکومەتی دیمەشق بە بێ ڤیزا و رەزامەندی ئەمنی رێگە بە سەردانکردنی عێراقییەکان دەدات بۆ وڵاتەکەیان
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممه، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی بازرگانی سووریا و عێراق بە رۆژنامەی حکومی “ئەلوەتەن”ی راگەیاند، حکومەتی دیمەشق بڕیارێکی دەرکردووه، کە رێگە بە هاتنە ناوەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە دەدات کە دەیانەوێت سەردانی سووریا بکەن، بە بێ ڕەزامەندی ئەمنی یان ڤیزای هاتنە ژوورەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە واتا چوارشەممە کارا دەبێت و بۆ سەرجەم دەروازە سنوورییە وشکانی و ئاسمانییەکان جێبەجێ دەکرێت.
هەمان سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، ئەو سەردانکەرە عێراقییانە لەکاتی گەیشتنیان بۆ سووریا راستەوخۆ لە دەروازە سنوورییەکاندا ڤیزەی چوونە ژوورەوە وەردەگرن.