ئه‌و شوێنه‌ی‌ تۆپبارانكراوه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی بازاڕ و سه‌رجه‌م قوربانییه‌كانیش سیڤیلن

حه‌ڵه‌ب- نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ توركیا بازاڕێكی میللی له‌ ناوه‌ڕاستی شارۆچكه‌ی‌ ته‌لڕه‌فعه‌ت له‌ باكوری حه‌ڵه‌ب به‌ ئامانجگرت و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سیڤیل كه‌ منداڵیان تێدایه‌ بونه‌ قوربانی.

شایه‌تحاڵێك به‌ نۆرس پرێس-ی وت، ئه‌و شوێنه‌ی‌ كراوه‌ته‌ ئامانج له‌ ناوه‌ڕاستی بازاڕدایه‌، ئه‌وانه‌ی‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ ژماره‌یان دو كه‌سه‌و ژماره‌ی‌ برینداره‌كانیش 7 كه‌سن.

سه‌باره‌ت به‌ دۆخی برینداره‌كانیش تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌و برینی هه‌ندێكیان سوكن.

ئاماده‌و داڕشتن: ره‌هه‌ف یوسف