تەندرووستی جیهانی: هێشتا مەترسییەکانی کۆڤید-19 تەواو نەبووە

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، هێشتا مەترسییەکانی کۆڤید-19 تەواو نەبووە، لەگەڵ گۆڕاوێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەردەوام لە سەرانسەری جیهاندا.

ماریا ڤان کیرخۆڤ، پسپۆڕی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جەختی لەوە کردەوە کە “ڤایرۆسی سارس- کۆڤ-2، کۆڤید-19، لە ئێستادا لە هەموو وڵاتێکدا بڵاودەبێتەوە و هێشتا مەترسی دروست دەکات”.

کیرخۆڤ لە ساڵی 2019دا لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، بەڕێوەبەری تەکنیکی کۆڤید-19 بووە، ئێستاش بە وەکالەت بەڕێوەبەری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانە بۆ ئامادەکاری و خۆپاراستن لە پەتاکە.

لە میانی گفتوگۆیەکدا لە کەناڵەکانی سۆشیال میدیای ڕێکخراوەکەدا گوتی: “دەبێت وریا بین، چونکە ڤایرۆسەکە بڵاودەبێتەوە و پەرەدەسێنێت و شێوەی خۆی دەگۆڕێت”.

لە ئێستادا سێ جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسەکە هەن کە نیگەرانی درووست دەکەن، ئەوانیش (XBB.1.5، XXB.1.16   ، EG.5)، هەرەوەها شەش گۆڕاوی دیکەش لە ژێر چاودێریدان، کە یەکێکیان بە مەترسیدارترین دادەنرێت، ئەویش (BA.2.86)ە.

پەتای Covid-19 ژیانی ملیۆنان کەسی لەناوبرد و وێرانکاری ئابووری و کۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا هێناوە، هەروەها ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی باری نائاسایی تەندروستی گشتی ڕاگەیاندووە، کە نیگەرانی نێودەوڵەتی دروستدەکات.

کیرخۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، “گۆڕانکاری لە مەترسییەکانیاندا نابینین” بە بەراورد لەگەڵ گۆڕانکارییە لاوەکییەکانی دیکە، بەڵام ” زیادبوونێکی هێواش و بەردەوامی لە سەرانسەری جیهاندا چاودێری کراوە”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: روبین عومەر