پێنج ئەندامی میلیشیای ئێران بە بۆردومانی ئەمریکا لە عێراق کوژران
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەگوێرەی دوو سەرچاوەی ئەمنی کە قسەیان بۆ یۆرۆ نیوز و ئاژانسی فرانس پرێس کردووە، پێنج ئەندامی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، به بۆردومانی ئەمریکا له باشووری بەغدا، کوژران.
فەرماندەیی سەربازیی ئەمریکا،”سێنتکۆم” پێشتر لە تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئێکس به‌ڵاوی كرده‌وه کە “هێرشی ورد”یان لە دوو شوێنی عێراق ئەنجامداوە، ئه‌ویش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئەو هێرشانەی كه گروپه‌كانی ئێران له دژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی حکومەت بە ئاژانسی فرانس پرێس راگه‌یاند، “پێنج ئەندامی حیزبوڵڵای لوبنان لە هێرشێکی ئاسمانی‌دا لە ناوچەی “جه‌رف ئه‌لسه‌خر” کوژراون و بەرپرسێکی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی لایەنگری ئێران، هەمان ژمارەی کوژراوی پشتڕاستکردەوە”.
پات رایده‌ر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بنکەی عێن ئەسەد له عێراق بە مووشەکێکی بالیستیکی کورت مەودا بۆردومانكرا، و لە ئەنجامدا چه‌ند سه‌ربازێك به سوكی برینداربوون، سوپای ئەمریکا هێرشێکی بۆ سه‌ر “چه‌كداران” لە ناوچەی ئەبوغرێب لە ڕۆژئاوای بەغدای پایتەخت.
لە واشنتۆنیش، سەبرینا سینگ، جێگری وتەبێژی پنتاگۆن ڕایگەیاند، لە 17ی ئۆکتۆبەرەوە، واتە دوای 10 ڕۆژ لە له‌دوای هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، نزیکەی 66 هێرش كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سوریا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو چه‌كدارانه‌ی لە عێراق کراونەتە ئامانج، به فۆركه‌ی AC-130 بۆردومانكران دوای ئه‌وه‌ی شوێنی ئاڕاسته‌ی موشه‌كه پالیستییهكه ئاشكراكرا، دواتر چاودێری ئۆتۆمبێلەکەیان كرا، ڕوونیشیکردەوە کە ئەمە یەکەمجارە ئەم موشه‌كه به‌كار دێت له دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، له دەستپێكی هێرشەکان لە 17ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا.