“سوپاس پاسدارانی ئێران” له دێره‌زوور دوو بارەگای بۆ “دیفاع وه‌ته‌نی” چۆڵ دەکات
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران له سوریا دوو باره‌گای خۆی بۆ گروپی “دیفاع وه‌ته‌نی”ی سەر بە هێزەکانی حکوومەتی دیمه‌شق، لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆری چۆڵکرد.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە دێرەزوور به نۆرس پرێسی ڕایگەیاند، پاسدارانی ئێران یەکێک لە گرنگترین بارەگاکانی لە نەخۆشخانەی ئه‌لشیفای شارۆچكه‌ی عه‌شاره‌ی گونده‌واری دێره‌زوور، و بارەگایەکی دیکەی لە گەڕەکی سیناعه‌ی شاری مه‌یادیین گونده‌واری هه‌مان شار چۆڵکرد.
راشیگه‌یاند: چۆڵکردنی ئه‌و دوو باره‌گایه داوی دوو رۆژ له سەردانێکی شاندێکی پاسدارانی ئێرانی بۆ ناوچه‌كه هات.
یەکشەممەی ڕابردوو، نۆرس پرێس زانیویەتی، شاندێکی “باڵا” کە سه‌ركرده‌ی ئێرانی لەخۆگرتبوو، بە یاوەری حاج حوسێن، بەرپرسی سوپای پاسدارانی ئێران لە دێره‌زوور، و حەج كمیل، سەرکردەیەکی حیزبوڵڵای لوبنانی چوونەتە ناو شاری مه‌یادیین له گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێره‌زوور -.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا چه‌ند باره‌گایتریش چۆڵده‌كرێن، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزاندرێت، بەڵام گۆڕینی بارەگاکان یەکێک لە بڕگەکانی ئەو کۆبوونەوەیە بوو کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە نێوان سەرکردەکانی سوپاس پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان و شاندی ئێران بەڕێوەچوو.
لە لێدوانێكی پێشوودا، سەرچاوەیەکی سەربازی ڕایگەیاندبوو، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خراوه‌ته سەر هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی ئێران لە دێره‌زوور و هەروەها گواستنەوەی بەردەوامی ئەو بارەگایانە، نۆرس پرێس نەیتوانی وردەکاری زیاتری ده‌ست بكه‌وێت.
راشیگه‌یاند، ئه‌ندامه ناوخۆییه‌كانی باره‌گاكان دوای چۆڵكردنیان بردرانه بارەگاکانی دیکەی نزیک، هاوکات ئەندامە بیانییه‌كانیدیكه گواستراونه‌وه ناوچەکانی گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی حومس.