نێچيرڤان بارزانى: جه‌خت له پێويستيى پاراستنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق ده‌كاته‌وه
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێشتا پێویستييان به پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش، پێویسته هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده ديپلۆماتييه‌كان له هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك له عێراق بپارێزرێن.

به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە مارشاڵ سامى سامپسۆن گه‌وره ڕاوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفريقا و شاندێكى سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كان و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕيان له غه‌ززه تاوتوێ كرد. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى دۆخه‌كه مه‌ترسى له‌سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كه دروست ده‌كات، بۆيه پێویسته عێراق به هه‌موو شێوه‌يه‌ك خۆى له شه‌ڕ به‌دوور بگرێت، چونكه شه‌ڕ هيچ كێشهيهك چاره‌سه‌ر ناكات و ته‌نيا ئاشتى چاره‌سه‌ره.
ده‌رباره‌ى دۆخى سياسيى عێراقيش هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه پێويسته ئارامى و سهقامگيريى سياسى و ئه‌منيى عێراق بپارێزرێت و هه‌موو لايه‌ك ده‌بێ به‌رپرسيارانه ڕه‌فتار بكه‌ن و جه‌ختيان له پێويستيى پاراستنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده ديپلۆماتييه‌كان له هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك له عێراق كرده‌وه.
له تهوەرێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه تيرۆر هێشتا مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سهقامگيريى ئه‌منى عێراق ده‌كات، بۆيه عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێشتا پێویستييان به پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش. له‌مباره‌يه‌وه سامپسۆن به‌رده‌واميى پابه‌نديى به‌ريتانياى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا دوايين كۆبوونه‌وه و ديداره‌كانى نێوان پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستانيان به پێشهاتێكى ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.