شەهید بوونی سەرکردەیەکی “ئاسایشی رۆژئاڤا” لە هەڵمەتێکدا بۆ سەر بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان
قامشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ “ئاسایشی رۆژئاڤا” رایانگەیاند، کە یەکێک لە کارگێڕەکانیان بە هۆی کاریگەری برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە، ئەو سەرکردە کارگێڕییە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە هەڵمەتێکدا بۆسەر بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لە رەققە، بریندار بوو.
چەند رۆژێک لەمەوبەر ئەندامێکی ئاسایشی رۆژئاڤا لە کاتی راوەدوونانی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکاندا، لەلایەن تێوەگلاوەکانەوە درایە بەر چەقۆ.
ناوەندی راگەیاندنی ئاسایش رایگەیاندووە، “کارگێڕمان ‘فیراس ئەلسەمران’ لە ئەنجامی پێکانەکەی چەند رۆژێک لەمەوبەر گیانیلەدەستداوە”.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کارگێڕە بەشداری زۆرێک لە هەڵمەتە ئەمنییەکانی کردووە، هەروەها لە شەڕەکانی راوەدوونانی “داعش”دا لە رەققە بەشداربووە.