به‌هۆى رووداوێكى هاتووچۆ له حه‌سه‌كه دوو كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای حەسەکە- قامشلۆ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
ساڵانە لە سوریا، له وەرزی زستان لە ئەنجامی کەشوهەوای باراناوی و تەم و مژ ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ زیاد ده‌كه‌ن و دەیان کەس گیانیان لەدەست ده‌ده‌ن و بریندار ده‌بن. ئه‌مڕۆش به‌هۆى رووداوێكى هاتووچۆ له حه‌سه‌كه دوو كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا .
سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی ڕەجا لە شاری حەسەکە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سەر ڕێگای حەسەکە – قامشلۆ لە نزیک گوندی خربەت ئەلیاس دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و دو كه‌سه بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە پێش گەیشتنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە، به ناوه‌كانى بەدره‌دین محەمەد تەمەن 50 ساڵ و حوسێن محه‌مه‌د تەمەن 60 ساڵ.