لە درعا کەسێک بەهۆی ته‌قينه‌وه‌ى پاشماوەی جه‌نگه‌وه گیانی لەدەستدا
درعا – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هەینی لە ئەنجامی تەقینەوەی پاشماوەیەکی جه‌نگ، لە گونده‌وارى ڕۆژهەڵاتی درعا کەسێک گیانی لەدەستدا لەو کاته‌ی لە کێڵگەیەکى كشتو‌كاڵى كارى ده‌كرد.
تا ئێستا به‌هۆى پاشماوەى ته‌قه‌مه‌نى جه‌نگه‌وه لە درعا و گونده‌وارى دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان منداڵن، چونكه، هێزەکانی حکومەت ئه‌و زه‌وييانه‌يان له پاشماوه‌كانى جه‌نگ پاك نه‌كردووه‌ته‌وه.
سەرچاوەیەکی خۆجێيي بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە، ئەو گەنجەى گيانى له‌ده‌ستداوه ناوی محەمەد مه‌رعى عەسوله لە ئەنجامی تەقینەوەی پاشماوەیەکی ته‌قه‌مه‌نى جه‌نگه‌وه بووه، له‌كاتى كاركردن لە یەکێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەری شارۆچکەی غاريه‌ى رۆژئاوا لە گونده‌وارى رۆژهه‌ڵاتى درعا.
ئاماژەی بەوەشکرد، عه‌سول لە پارێزگاى قونەیتەرەوە هاتووە، به‌ڵام ساڵانێکە لەگەڵ خێزانەکەی لە شارۆچکەی غاريه‌ى ڕۆژئاوا دەژین.