لە گونده‌وارى سه‌رێ كانى کاروانێکی هێزه‌كانى تورکیا كرايه‌ ئامانج

سه‌رێ كانى – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ هەینی، له‌ گونده‌وارى سه‌رێ كانى چه‌كدارانى نەناسراو، له‌ رێگاى بۆمبى چێندراوه‌وه‌، كاروانێكى سەربازیی سوپاى تورکیا و ميليشياى جه‌يش وه‌ته‌نييان کردە ئامانج به‌هۆيه‌وه‌ سێ ئەندامی جه‌يش وه‌ته‌نى بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ له‌ رێگاى بۆمبى چێندراوه‌وه‌، کاروانێکی تورکیا كه‌ له‌ سه‌رێ كانىيه‌وه‌ بەرەو شارۆچکەی سولوک دەڕۆیشت کرايه‌ ئامانج, کە چه‌كدارانى جه‌يش وه‌ته‌نىييان له‌گه‌ڵدابووه. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد بۆمبه‌كه‌ به‌ یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی سەر بە جه‌يش وه‌ته‌نى تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ ئەندام برینداربوون و زیان بە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکە کەوتووە.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، ئەو بەئامانجگرتنە بووەتە هۆی ئەوەی هێزەکانی تورکیا و گروپه‌ دڵسۆزەکانی تورکیا بەدرێژایی ڕێگای نێوان سه‌رێ كانى و شارۆچکەی سولوک بە دوای ئەنجامدەرانی ته‌قينه‌وه‌كه‌دا بگه‌ڕێن، به‌ڵام نه‌يانتوانيوه‌ ئه‌نجامده‌رانى بدۆزنه‌وه‌.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنه‌وه‌ى: سەعد يازيچى