دوو کامپ لە مەنبیج بێ خزمەتگوزاریی تەندرووستین

مەنبیج – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، کارگێڕێکی بنکەی تەندروستی لە کامپەکانی کۆن و نوێی مەنبیج داوایان لە رێکخراوە مرۆیی و پزیشکییەکان کرد دەرمان و ستافی پزیشکی بۆ دەرمانخانەکە دابین بکەن.

نەبوونی پاڵپشتیی پزیشکی و دەرمان، نەبوونی پزیشک لە بنکەکە، هەڕەشە لە تێکچوونی دۆخی تەندروستی ناو کامپە کۆن و نوێیەکانی مەنبیج دەکات، بە تایبەت لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا.

بەشیر ئەلبەکرۆ، کارگێڕی کلینیکە پزیشکیەکە رایگەیاند، تاکە کلینیک لە هەردوو کەمپەکەدا فشارێکی زۆریان لەسەرە “لە توانای خۆی بەدەرە” ئەویش بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی و ژیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان بەدەست “کەمییەکی لەرادەبەدر”ی دەرمانەوە دەناڵێنن، جگە لە پزیشکی پسپۆڕ کە لە بنکەکەدا لە ئەرکدان و پشکنینی حاڵەتە پزیشکییەکان دەکەن، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پاڵپشتییەی کە لەلایەن لیژنەی تەندروستیەوە پێشکەش دەکرێت “بەس نییە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەرمانانەی لیژنەی تەندروستی لە مەنبیج دابینی دەکەن، سنووردارن لە دەرمانی منداڵان و دەرمانی دیکەی وەک سیتامۆڵ، دژە تا و دژە هەوکردن، لە کاتێکدا پێویستیان بە دەرمانی دیکەی وەک تەنگەنەفەسی و هەوکردنی ریخۆڵە و دەرمانی دڵ هەیە.

625 خێزان کە ژمارەیان سێ هەزار و 395 کەسە، لە کەمپی نوێی رۆژهەڵاتدا دەژین، کە زۆربەیان خەڵکی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا (مەسکەنە و دێرحەفەر)ن، کامپی رۆژهەڵاتی کۆنیش 387 خێزان لەخۆدەگرێت کە ژمارەیان هەزار و 795 کەسە.

بەڕێوەبەری دەرمانخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێویستییەکی بەپەلەیان هەیە” بە پزیشکی منداڵان و ناوخۆ لەناو بنکە تەندروستییەکەدا، “بەهۆی روودانی حاڵەتی پزیشکی کە کارمەندانی ئێستا ناتوانن مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن”، بۆیە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەلفورات دەکرێن لە مەنبەج.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەلبەکرۆ داوای لە ڕێکخراوە مرۆیی و پزیشکییەکان کردووە کە ستافی پزیشکی و دەرمان بۆ دەرمانخانەی کەمپەکە دابین بکەن، بەتایبەتی لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، کاتێک نەخۆشییەکان زیاد دەکەن، ئەمەش ئازاری ئاوارەکان زیاتر دەکەن.

ئامادەکردنی: فادی ئەلحوسێن – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان