دوێنێ سەرکردەیەکی پێشووی ئۆپۆزسیۆن لە باکووری دەرعا کوژرا
دەرعا – نۆرس پرێس
دوێنێ و بەهۆی دەستڕێژێکەوە سەرکردەیەکی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی سوری لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە لە باکووری دەرعا، کوژرا.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند “کەنان تالب ئەلعید” سەرکردەی پێشووی گروپێکی ئۆپۆزسیۆنی نزیک لە تورکیا بە ناوی” ئەلەویە قاسیوون”، دوێنێ و بە فیشەکی کەسانێکی نەناسراو کە لەسەر مۆتۆرسکیلێکەوە ئاراستەیان کرد لە شارۆچکەی جاسم لە گوندەواری دەرعا، کوژرا.
هەمان سەرچاوە رایگەیاند کە سەرەتا بریندار بووە، پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لەوێ گیانی لەدەست داوە.
دوای دەست بەسەرداگرتنی دەرعا لە لایەن حکومەتی سوریاوە ساڵی 2018 ئەلعید پەیوەندی دەکات بە رێکەوتنەکانەکانەوە لە گەڵ حکومەت و لەدوای ئەو کاتەوە لایەنداری بۆ هیچ ئاراستەیەکی سیاسی نەبووە، بە گوێرەی سەرچاوەکە.
ماوەی چوار ساڵە پارێزگای دەرعا کوشتنی سەرکردە و کەسانی ئۆپۆزسیۆنی سوری بەخۆوە دەبینێت، کە ئەنجامدەرانیان کەسانی نەناسراون، زۆریان لەو سەرکردانە کە بەشداری رێکەوتنەکانیان کردووە لەگەڵ حکومەتی سوریا، کە بە سەرپەرشتی روسیا ئەنجام درا.