تورکیا 180 هاوڵاتی سوری دیپۆرت دەکاتەوە

ڕەققە – نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا 180 پەنابەری سوورییان لە دەروازەی سنووریی گرێ سپی لەگەڵ تورکیا، لە باکووری شاری ڕەققە لە باکووری سووریا، کە لەلایەن چەكدارانی جەیش وەتەنی سەر  بە تورکیاوە کۆنترۆڵ كراون، دیپۆرت كردەوە.

لە پێنج رۆژی سەرەتای ئەم مانگە، دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 3500  سورییان لە ڕێگەی دەروازەکانی گرێ سپی، باب ئەلسەلامە و باب ئەلهەوا لە باکووری سوریا دیپۆرتکردەوە.

سەرچاوەیەکی كارگێڕی لە دەروازەی گرێ سپی بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، دەسەڵاتدارانی تورکیا 180 هاوڵاتی سورییان دیپۆرت كردووەتەوە کە زیاتر لە 30 ژن و 25 منداڵیان تێدایە بۆ بۆ گونەواری ڕەقە.

ئامادەکردنی: موئەیەد شێخ – داڕشتنەوەی: مالین محەمەد