لە درعا دوو ئەندامی هێزەکانی حکومەت کوژران
درعا – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ دووشەممە دوو ئەندامی هێزەکانی حکومەت کە تۆمەتبار بوون بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەر و برهوپێدانی، لە لایەن کەسانی نەناسراو لە گوندهواری ڕۆژهەڵاتی درعا لە باشووری سوریا کوژران.
له درعا حاڵەتەکانی تیرۆرکردن روو له زیادبوونه، دەیان ئەفسەر و ئەندام و لایهنگری هێزەکانی حکومەت لە درعا و گوندهوارهكانی، دەکرێنە ئامانج و لهناو دهبرێن.
سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە: چەکدارە نەناسراوەکان کە بە ماتۆڕسکیل لەسەر ڕێگای بهیهك گهیشتنی شارۆچکەکانی تەیبە و جیزە لە گوندهواری ڕۆژهەڵاتی درعا، تەققەیان لە هەردوو ئەندامەکە کردووە بە ناوەکانی ئەنەس عەبود و عەلا جەبر.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو ئەفسەرە چەند فیشەکێکیان بەرکەوتووە و پێش گواستنهوهیان بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانیی درعا، گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە عەبود خەڵکی شارۆچکەی ئەلنەیمە و جەبر خەڵکی شارۆچکەی سیدا بووه لە گوندهواری ڕۆژهەڵاتی درعا، تۆمەتباربوون بە بازرگانیكردن به ماددەی هۆشبەر.