دانیشتوانی كه‌مپێكی باكووری ره‌ققه هێرش دەکەنە سەر میلیشیایه‌كی سه‌ر به توركیا
ڕەققە – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە، دوو ئەندامی میلیشیای “ئەحرار شەرقیە”ی لایەنگری تورکیا به‌هۆی هێرشی ژمارەیەک لە دانیشتووانی کەمپی ئه‌لبوریجات، کە دەکەوێتە شارۆچکەی سولوک لە باکووری ڕەققە، بریندار بوون، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان هەڵیانکوتاوه‌ته سەر کەمپه‌كه و ده‌ست درێژییان كردوه‌ته سه‌ردانیشتووانی كه‌مپه‌كه و ژنێک و کچەکه‌یان برینداركردبوو.
پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ، ئەندامانی “ئەحرار شه‌رقیە” بە مەبەستی گەڕان بەدوای کەسانی داواکراودا، هەڵیانکوتایە سەر کەمپی ئەلبوریجات، لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتەدا، ژنێک بە ناوی “عائیشە نایف و کچەکەی وداد عموری (14 ساڵ) بەهۆی تەقەی چه‌كداره‌كان بریندار بوون .
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شارۆچکەی سولوك بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، کۆمەڵێک لە دانیشتوانی کەمپی ئه‌لبوریجات هێرشیان کردە سەر بارەگای ئەحرار شەرقیە لە به‌ره‌ی باکووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی سولوک، توڕەیی خۆیان دەربڕی بەرامبەر چه‌ند باره‌بوونه‌وه‌ی کردەوەی ئەندامانی میلیشیاكه و بە ئامانجگرتنی دانیشتوانی کەمپەکە بە گولـله.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە بووەتە هۆی برینداربوونی دوو ئەندامی ئەحرار شەرقیە، هەروەها گەنجێکی ناڕازیش لە کاتی هێرشکردنە سەر بارەگای میلیشیاكه بریندار بووە.