وه‌زاره‌تی بەرگری سوریا: هێزەکانمان ژمارەیەک فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا خستە خوارەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
وەزارەتی بەرگری سوریا ئه‌مڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، هێزەکانیان ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستە خوارەوە، کە لەلایەن “تیرۆریستان”ەوە لە گونده‌واری حەما، ئیدلب و حەلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا ئاڕاسته‌كرابوون.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانیان هێرشی ڕێکخراوە “تیرۆریستیەکان” پووچەڵ کردووەتەوە كاتێك به بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان كردووه‌ته سەر گونده‌واری ئیدلب و حەلەب.
وەزارەتی بەرگری سوریا لە لاپه‌ڕه‌ی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه، هێزه‌كانیان له گونده‌واری ئیدلب و حەما و حەلەب به‌رپه‌رچی هەوڵی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانیان داوەته‌وە بۆ هێرشکردنە سەر چه‌ند گوند و خاڵێكی سەربازی، توانیویانه چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێكبشكێنن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانیان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تریان لە ناوچەی جۆرین لە گونده‌واری باکوری حەما خستووەتە خوارەوە، کە 100 کیلۆگرام مادەی ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵگرتبوو.