کوژرانی دوو ئەندامی داعش بە بۆردومانی ئاسمانی هێزەکانی عێراق

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

دوێنێ، سێشەممە، لە هێرشە ئاسمانییەکانی هێزە عێراقییەکان لە پارێزگاکانی کەرکوک و ئەنبار، دوو ئەندامی شانەکانی داعش کوژران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، لە هێرشێكی ئاسمانی لە چیای مامە لە پارێزگای كەركوك دوو ئەندامی داعش كوژراون.

هه‌روه‌ها له‌ راگەێنراوێکی جیادا هاتووە، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق دوو هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر شوێنێكی شانه‌كانی داعش له‌ نزیك وادی ئه‌بو موقا‌نی لە پارێزگای ئه‌نبار، ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆردومانەکە بووەتە هۆی وێرانکردنی شوێنەکە و کوژرانی ئەو کەسانەی لەناو ئەو شوێنەدا بوون، بەبێ ئەوەی ژمارەیان دیاری بکات.