توركیا ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی هه‌ڵاتووی ته‌حریر شام، بۆ ئه‌و گروپه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یەکشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا حەوت ئەندامی پێشووی ده‌سته‌ی (تەحریر شام) یان لە ڕێگەی دەروازەی باب ئه‌لهەوا لە باکووری ئیدلب ڕادەستی ده‌سته‌ی تەحریر شام (بەرەی نوسرە)ی پێشوو کرد، دوای ئەوەی لە ڕیزەکانی ئه‌و گروپه هەڵهاتبوون و بەرەو تورکیا.
بەرپرسێک له دەروازەی باب ئەلهه‌وا بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئه‌و حەوت کەسه‌ی ڕادەست كراونه‌ته‌وه، دوو ڕۆژ لەمەوبەر دەستبەسەر کرابوون، دوای ئەوەی هەوڵیاندا لە به‌ره‌ی سەلقینەوە لە ڕۆژئاوای ئیدلب بۆ تورکیا بپەڕنەوە.
پڕۆسەی ڕادەستکردنی ئەو ئه‌ندامانه لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتدارانی تورکیا و ده‌سته‌ی تەحریر شام دێت لە سەرەتای ئەمساڵەوە، كاتێك دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 29 ئەندامیان ڕادەستکرده‌وه کە لە 18ی حوزەیرانی ڕابردووەوە لە ڕیزەکانی گروپەکە هەڵاتبوون.