هێزە ئه‌منییه‌كانی عێراق لەناوبردنی شانه‌یه‌كی داعش راده‌گه‌یه‌نێت
هەولێر – نۆرس پرێس
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ئه‌مڕۆ یەکشەممە، کوژرانی ئەندامانی شانەیه‌كی تیرۆریستی سەر به ڕێكخراوی (داعش)ی لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
ئه‌مه له كاتێكدایه هەینی ڕابردووش، هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی 12 ئەندامی داعشیان لە بەغدای پایتەختی عێراق و پارێزگای نەینەوا، ڕاگەیاند.
فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، تیایدا هاتووه، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی هێزە زەمینییەکان، ئۆپەراسیۆنێکیان دژی شانەیەکی داعش ئەنجامدا.
ئاماژە بەوەشکراوه، ئۆپەراسیۆنەکە بووەتە هۆی له‌ناوبردنی شانەیه‌كی تیرۆریستی کە لە چوار ئەندام پێکهاتبوون و دوو کەسیان پشتێنی تەقینەوەیان به‌ستابوو.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئۆپه‌راسیۆنەکە بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی عێراق ئەنجامدراوە، لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی خۆکوژێکی داعش‌یش ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانیان گیانی لەدەستداوە .