ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیردنی 17 ئه‌ندانی شانه‌كانی داعشی راگه‌یاند
سلێمانی- نۆرس پرێس
ئاسایشی سلێمانی ورده‌كاری ده‌ستگیركردنی دو مه‌فره‌زه‌ی داعشی راگه‌یاند كه له ناویاندا 2 ژن هه‌ن و ژماره‌ی هه‌ردو مه‌فره‌زه‌كه‌ش 17 كه‌سن.
ئاسایش رایگه‌یاندوه، “تیرۆریستەکان لە سەربنەمای زانیاری ھەواڵگری و بەدواداچون و لێکۆڵینەوە لەچەند ھەڵمەتێکی جیادا لە سلێمانی، چەمچەماڵ، تەکیە، باریکە دەستگیرکراون.”
رونیشیكراوه‌ته‌وه، مه‌فره‌زه‌ی یه‌كه‌می شانه‌كانی داعش “پیلانیان داناوه چەند ئەفسەرێکی باڵا لەھێزی پێشمەرگەو چەند مامۆستایەکی دیاری ئاینی تیرۆر بکەن”.
باس له‌وه‌شكراوه “تیرۆرکردنی مامۆستا فاتیح شارستێنی بانگخواز و عەمید سەردار و موقەدەم رزگار حەمە ساڵح و بابان تەھا لە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و تەقاندنەوەی چەند بارەگایەکی حیزبی” له پلانی مه‌فره‌زه‌ی یه‌كه‌می شانه‌كه‌ی داعشدابوه كه ژماره‌یان 7 كه‌سه.