روسیا‌و سوریا له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی توركیا كۆكن
قامشلۆ- نۆرس پرێس
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی روسیا‌و سوریا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌ئكیدیان كرده‌وه له ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر كارێكی سه‌ربازی توركیا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ میقدادی هاوتا سورییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له مۆسكۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ردو وڵاتی بۆ هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێكی سه‌ربازی له سوریا راگه‌یاندو وتی “قبوڵكراو نیه”.
جه‌ختیشكرده‌وه، گرنگه دیمه‌شق و ئه‌نكه‌ره له رێی كه‌ناڵه دیبلۆماسییه‌كانه‌وه دانوستان بكه‌ن.
لاڤرۆڤ ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، “له ساڵی 1998 هه‌ردو وڵات گه‌یشتونه‌ته ئه‌و شێوه رێكه‌وتنانه” وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ رێكه‌وتنی ئه‌ده‌نه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا پاشه‌كشه‌ی توركیای له خاكی سوریا‌و وه‌ستاندنی كۆمه‌كی گروپه “تیرۆریستییه‌كان”ی به به پێویست زانیوه.
مه‌به‌ستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له گروپه “تیرۆریستییه‌كان”ـ ئه‌و گروپانه‌ن كه له‌لایه‌ن ئه‌نكه‌ره‌وه كۆمه‌كی ده‌كرێن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا فه‌یسه‌ڵ میقداد ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو، “كۆمه‌ڵێك شایسته هه‌ن پێویسته ئه‌نكه‌ره پابه‌ندیان بێت”، و وتیشی، “ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پشتیوانی تیرۆر راهاتوه، متمانه‌ی پێناكرێت.”
هاوكات داوایكرد، توركیا پاشه‌كشه بكات له‌و رۆڵه‌ی چه‌ند ساڵێكه ده‌یگێڕێت.