هێزه‌كانى رووسيا به‌چڕى ناوچەكانى (ئیدلب)يان بۆردومان كرد
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا هه‌لمه‌تى چريان بۆ سه‌ر شارى ئیدلب و دەوروبەری زیندانی ناوەندی لە ڕۆژئاوای شارەکە ئه‌نجامدا.
ماوەی چەند مانگێکە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای سوریا كه‌وتووه‌ته‌به‌ر بۆردومانی توندی ئه‌و لایەنانه‌ى له ناوچه له ململانێدان، سەرەڕای ئەوەی ڕێککەوتنێك بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژییەكانى ناوچه‌كه لەنێوان ڕوسیا و تورکیا کە لە مانگی ئاداری 2020 واژۆ کرابوو.
سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند: چوار فڕۆکەی جەنگی ڕووسیا نۆ هێرشی ئاسمانی، بۆ سەر ناوچەکانی حه‌رش باسیل و دەوروبەری زیندانی ناوەندی لە ڕۆژئاوای ئیدلب ئەنجامدا.
ئاماژه‌ي به‌وه‌ش كردووه، وه‌ك ئامارى سه‌ره‌تايى له ئه‌نجامى هێرشه‌كانى ڕوسیادا که‌سێک گیانی له‌ده‌ستداوه و سێ که سی دیکه‌ش برینداربوون .
هاوکات لەگەڵ بۆردومانی ئاسمانی ڕووسیا، هێزەکانی حکومەتی دیمەشق بەردەوام بوون لە تۆپبارانی گوند و شارۆچکەکانى ناوچه‌كه.