حه‌سه‌كه – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، دوو کەسی خەڵکی دێره‌زوور لە کاتی هەوڵدانيان بۆ په‌ڕێنه‌وه له سنوور بۆ تورکیا لە ناوچەی سورێ كانیێ باکووری حەسەکە، بە دەستی جەندرمەکانی تورکیا کوژران.
بەگوێرەی بەشی بەدواداچوون و بەڵگەكردنی ئاژانسی نۆرس پرێس، له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه له سنوری نێوان توركیا و سوریا تا ئێستا 23 هاوڵاتی سوری به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی جه‌ندرمه‌ی توركی كوژراون.
سەرچاوەکان لە بەشی ئەمبولانسی نەخۆشخانەی سه‌رێ كانیێ بە پەیامنێری نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، له ناوچه‌ی سه‌رێ كانیێ جه‌ندرمه‌ی تورکیا ته‌قه‌ی راسته‌وخۆیان ئاڕاسته‌ی ژماره‌یك هاوڵاتی سوریا كرد كه هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌یان ده‌دا بۆ نێو خاكی توركیا، له ئه‌نجامدا دوو هاوڵاتی كوژران و سێ كه‌سیش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو گەنجە ناویان ئەحمەد ئەلعەنتەر و عەبدوڵڵا خەلەف، خەڵکی شارۆچکەی ئه‌لكه‌سره‌ن له گونده‌واری دێره‌زوور، گەنجە بریندارەکەش ناوی ئەحمەد عه‌لی-یه و خه‌ڵكی گونده‌واری سه‌رێ كانیێیه له رۆژئاوای كوردستان.