به‌رپرسێكی نێونه‌ته‌وه‌یی داوای چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ی دۆخی كه‌مپی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
عیمران ریزا، رێكخه‌ری نیشته‌جێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و رێكخه‌ری كاروباره مرۆییه‌كان له سوریا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هۆشداریدا له كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ردو كه‌مپی “رۆژ” و “هۆل” له‌سه‌ر منداڵان و داوایكرد “چاره‌سه‌ری به په‌له بكرێت.”
ئه‌و به‌رپرسه نێونه‌ته‌وه‌ییه له لێدوانێكی مه‌یدانی تۆماركراودا له ناو كه‌مپی رۆژ، كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ چه‌ند ژن و منداڵێك باسی له سه‌ختی ژیانیان كردوه.
ئه‌وه‌شی وتوه، “منداڵ و ژنه‌كان باسیان له گه‌ڕانه‌وه كردوه بۆ وڵاته‌كانیان و واهه‌ستده‌كه‌ن ئه‌وه به‌رپرسیارییه‌تی ئێمه‌یه بیانگیڕینه‌وه و ئایینده‌یه‌كی باش بۆ منداڵه‌كانیان دابین بكه‌ین.”
هه‌فته‌ی رابوردو عیمران ره‌زا، له كه‌مپه‌كانی هۆل و رۆژ و ناوچه‌كانی تر، گه‌ڕانێكی ئه‌نجامداو دوای ئه‌وه له نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ رێكخستنی كاروباره مرۆییه‌كانه‌وه به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ركرا.
به‌یاننامه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هۆشداریدا له زیادبونی توندوتیژی له كه‌مپی هۆل له رۆژئاوای حه‌سه‌كه‌و گرژییه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له رۆژئاوای كوردستان له رێی درۆنه‌وه كه چه‌ندین قوربانی سیڤیل-یان لێكه‌وتوه.
به‌پێی كۆتا ئامار ده‌ست نۆرس پرێس كه‌وتوه، كه‌مپی هۆل 55829 كه‌سی تێدا ده‌ژی، 28725یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین و 18850شیان ئاواره‌ی سوری و 8254یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین.
کەمپی ڕۆژ 727 خێزان لەخۆدەگرێت کە لە 2310 کەس پێکدێت، 1582یان منداڵن و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی 62 وڵاتی عەرەبی و بیانین.