بایدن تاوتوێی ڕێکارەکانی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی سه‌ر هێزه‌كانیان له سوریا و عێراق ده‌كات
هەولێر – نۆرس پرێس
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی ئاراستەی کۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی کردووە كه تێیدا باس لە ڕێوشوێنی وڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌رهێزه‌كانیان ده‌كات له عێراق و سوریا.
بەپێی بەیاننامەیەکی کۆشکی سپی، نامەکە ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنه‌ران و سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی پیران کراوە، بڕیارنامەكه له‌گه‌ل “دەسەڵاتەکانی جەنگ (یاسای گشتی ٩٣-١٤٨) یەکدەگرێتەوە.
بادین لە نامەکەیدا رایگه‌یاندبوو: وەک پێشتر ئاماژەم پێدا، میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران زنجیرەیەک هێرشیان کردە سەر هێز و دامەزراوە ئەمریکییەکان لە عێراق و سوریا. ئه‌م هێرشانه ژیانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی خستۆته مه‌ترسییه‌وه.
ئەمریکا لە ٢٧ی ئۆکتۆبەردا هێرشێكی له دژی دامه‌زراوه‌كانی میلیشیای ئێران له سوریا ئه‌نجامدا،
بەپێی نامەکەی بەدین، شەوی ٨ی تشرینی دووەمیش، هێزەکانی ئەمریکا، هێرشێکكیان لە دژی دامەزراوەیەکی میلیشیاكانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.
بادین ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی هێرشه‌كه “ بۆ رێگریكردنه له هێرشی ئه‌و گروپانه و به ئامانج گرتنی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی و ئامانج لێی کەمکردنەوەی مەترسی پەرەسەندنه‌كان”.
ناوبراو راشیگه‌یاند: ئه‌م هێرشه بۆ پاراستن و بەرگری کردن بوو لە هێزه‌كانیان، ولاوازكردنی و راگرتنی ئه‌و زنجیره هێرشانه بوو بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانان.
بایدن ستایشی کۆنگرێسی کرد کە پشتگیری لە ڕێوشوێنەکانی دەکات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی، ئەمریکا ئەم رێكاره‌ی “ بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان له مافی سروشتی ئەمریکا بۆ بەرگریکردن لە خۆی وەک لە مادەی ٥١ی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە” گرتەبەر. ”
بایدن راشیگه‌یاند ئەمریکا “ئامادەیە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر، بەپێی پێویست و گونجاو، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و هێرشه‌كان.”