تەقینەوەیەک لە ناوەندێکی ئەمنی دێره‌زوور رویدا
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندارو له ناو باره‌گایه‌كی حكومه‌ی سوریا له دێره‌زوور، دوو ئەفسەری هێزەکانی حکومەت کوژران و ئەفسەرێک و ژماره‌یه‌ك پۆلیسی دیكه برینداربوون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی دێره‌زوور، بیلال مەحمود، بە ڕادیۆی ناوخۆیی شەم ئێف ئێم-ی ڕاگەیاند، پۆلیسێک گیانی لەدەستداوە و دوو ئەفسەر و سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی حكومه‌ت برینداربوون، به‌هۆی تەقینەوەیەک لە کاتی ” گواستنەوەی چه‌ك و تەقەمەنی” لەناو بارەگای ئاسایشی تاوانەکان لە دێره‌زوور.
تا کاتی ئامادەکردنی ئه‌و هه‌واڵه، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی سوریا هیچ لێدوانێکی سه‌باره‌ت به‌و روداوه نەداوه.
ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌ی: زانا ئه‌لعالی