داعش بەرپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانى هێرشێك بۆ سەر هێزەکانی حکومەت ڕادەگەیەنێت
حمس – نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ هەینی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی حکومەت و گروپەکانی ديفاع وه‌ته‌نى لە دهشتاييهكانى حمسى ناوەڕاستی سوریا ڕاگەیاند.
ئه‌مه له كاتێكدايه دوێنێ چوارشەممە له پێده‌شته‌كانى سوريا، زیاتر لە 30 کەس کوژران و بریندار بوون له سەرباز و كارمه‌ندانى کۆمپانیای گواستنەوەی نەوتی “قاترچی” ، دواتر میدیاکانی سه‌ر به حکومەت رايانگه‌ياند لەلایەن ئەو هێرشه له‌لايه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه.
پێنجشەممەى رابردووش له گونده‌وارى حمس چوار ئەندامی لیوای قودسی سه‌ر به ئێران کوژران و پێنجی دیکەش برینداربوون، ئه‌م هێرشه‌ش هه‌ر له‌لايه‌ن “داعش” ه‌وه ئه‌نجام درابوو.
داعش لە راگه‌يه‌ندراوێكدا کە لەلایەن پێگه‌ى “ئه‌عماق” ى نزيك له‌و رێكخراوه تيرۆريستييه بڵاوکراوەتەوە، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبوو چەکدارەکانی ڕێکخراوەکە چوارشه‌ممه‌ى رابردوو لە باکورى شاری سه‌خنه لە دهشتاييهكانى حمس هەڵیانکوتاوهتە سەر دوو سەربازگەى حكومه‌ت 24 ئەندامى هێزه‌كانى حكومهتيان كوشتووه و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوونه، بەپێی ئامارێکی سەرەتاییشکە باری تەندروستی هەندێکیان ناجێگیرە.