ئەسەد گەیشتە ریاز بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا ئێوارەی ئهمڕۆ هەینی گەیشتە ڕیازی پایتەختی سعودیە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی بەپەلەی عەرەبی.
پێشتر سەرۆکایەتی کۆماری سوریا بەشداریکردنی ئەسەدی لە لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە سبەی شەممە، لە ڕیاز بەڕێوەبچێت، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی غەززە ڕاگەیاندبوو.
شايهنى باسه دوێنێ پێنجشەممە، وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی کۆبوونەوەی ئامادەکاریی خۆیان بۆ لوتکەی عەرەبی لە ڕیاز ئەنجامدا و تيايدا گفتوگۆيان بارهى شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل و دۆخی کەرتی غەززە کرد.