له درعا چالاكوانێكى راگه‌ياندن كوژرا
شاری درعا – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هەینی، چەکدارانی نەناسراو بە چەند گولـله‌يه‌ك چالاکوانێکی ڕاگەیاندنیان کردە ئامانج، لە گونده‌وارى ڕۆژهەڵاتی درعا لە باشووری سوریا و دەستبەجێ گيانى له‌ده‌ستدا.
لەو کاتەوەی هێزەکانی حکومەت کۆنترۆڵیان کردووه، لە ساڵی 2018 ه‌وه تیرۆرکردن و كرده‌ى بەئامانجگرتن لە درعا و گونده‌واه‌كانى، به‌رده‌وامن.
سەرچاوەیەکی خۆجێی بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، مەحمود حەربی کفری چالاکوانی ڕاگەیاندن لە ئەنجامی به ئامانج گرتنی له‌لايه‌ن چەند چەکدارێکی نەناسراوه‌وه لە شارۆچکەی مەعرەبە لە گونده‌وارى ڕۆژهەڵاتی درعا کوژراوه.
ئه‌وه‌يشى خستوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و چالاكوانه چەند جارێک لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە بانگهێشتکراوە بۆ لێکۆڵینەوە، بەڵام ئامادەنەبوو بچێت و ملکەچی فەرمانی حکومەت بێت، ڕونیشیکردەوە کە مه‌حمود حه‌ربى وەک چالاکوانێک لە تۆڕی میدیایی (درعا 24) كارى ده‌كرد.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە هۆکاری بانگهێشتکردنى ئه‌و چالاكوانه له‌لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كان، دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانێکی پشتیوانی لە بزووتنەوەی سوەیدا، لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانی درعا.