سەرۆکایەتی سوریا: ئەسەد لە لوتکەی عەرەبی سەبارەت بە غەززە، بهشدار دهبێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
سەرۆکایەتی کۆماری سوریا، ئهمڕۆ هەینی، بەشداریکردنی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریای لە لوتکەی عەرەبی ڕاگەیاند، کە بڕیارە سبەی شەممە، لە ڕیازى پايتهحتى سعوديه بەڕێوەبچێت، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی غەززە.
سبەی لە سعودیە، سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی کۆدەبنەوە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی سەرکردایەتی، بۆ گفتوگۆ و هەماهەنگی و تاوتوێکردنی ڕێگاکانی ڕووبەڕووبوونەوەی پەرەسەندنی بەردەوامی گرژييهكان له غهززه.
سەرۆکایەتی کۆماری سووریا لە راگهيهندراوێكدا ئاماژهى بهوه كردووه، ئهمڕۆ بەشار ئەسەد بەرەو شانشینی عەرەبستان بهڕێدهكهوێت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی، کە تێیدا بارودۆخی ناوچهكانى فەلەستین تاوتوێ دەکرێت.
چوارشەممەى رابردووش، فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا گەیشتە ڕیاز بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئامادەکاریى ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی وهزارى.