وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سوريا گەیشتە ڕیاز بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئامادەکاریى کۆمکاری وڵاتانى عەرەبی
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەپێی زانيارييه‌كانى ئاژانسى ساناى حكومه‌تى سوريا، فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا ئه‌مڕۆ چوارشەممە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئامادەکاریى ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزاری گەیشتە ڕیازى پايته‌حتى سعوديه.
سبەی پێنجشەممە، کۆبوونەوەی ئامادەکاریى وەزیرانی عەرەبی به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ لوتکەی بەپەلەی عەرەبی کە بڕياره شەممەی داهاتوو لە سعودیە دەست پێ‌بکات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، شاندێک یاوەری فه‌يسه‌ڵ میقداد ده‌كات کە پێکهاتوون لە بەسام سەباغ بریکاری وەزیری دەرەوە، ئەیمەن سوسان، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە، حوسامەدین ئه‌لا نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە کۆمکاری عەرەبی، ڕیاز عەباس بەڕێوەبەری بەشی کاروباری عەرەبی له وەزارەتی دەرەوە و جەمال نەجیب بەڕێوەبەری پشتیوانیى جێبەجێکردن لە وەزارەتى ده‌ره‌وه.