کاروانێکی سەربازی رووسی پشکنین بۆ بنکەیەکی سەربازی دەکات کە لە لایەن تورکیاوە بۆردومان کرا لە تەل رەفعەت
گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ کاروانێکی سەربازی رووسی بە هەماهەنگی لە گەڵ چەند سەرکردەیەکی سەربازی حکومەتی سوریا، پشکنینیان بۆ بنکەی سەربازی تەل رەفعەت ئەنجامدا، ئەویش دوای ئەوەی لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە کرایە ئامانج و دوو لە ئەندامانی بنکەکە بریندار کران.
شایەتحاڵێکی نزیک بە رووداوەکە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کاروانە روسیەکە لە هامووشۆیاندا بە بنکە سەربازیە حکومیەکەدا، پشکنینیان بۆ زیانی بۆردوومانەکە کردووە، کاروانەکە پێک هاتبوو لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و چەند کەسێکی سەربازی.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شارۆچکەی تەل رەفعەت و دەوروبەری لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە کرانە ئامانج و هێزەکانی حکومەتی سوریاش لە وەڵامدا ئەو ناوچەکانی سەر بە تورکیا و هاوپەیمانەکانیان بۆردوومان کرد.